تەندروستی

بۆ قوربانیكردنێكى سه‌لامه‌ت ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ جێبه‌جێبكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ قوربانیكردنێكى سه‌لامه‌ت ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ جێبه‌جێبكرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربان و قوربانی كردنى له‌ لایه‌ن موسڵمانه‌وه‌ كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى تای خوێنبه‌ربوون كه‌ نه‌خۆشییه‌كى ئاژه‌ڵییه‌ و تواناى گواستنه‌وه‌ى هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ، تەندروستیی سلێمانی چەند رێنماییەکی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و داواده‌كات، پابەندبن به‌و رێنماییانه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى ته‌ندروستیی سلێمانى رایگه‌یاندووه‌ "بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون، پێوستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی، ئەم رێنماییە زانستییانە جێبەجێبکرێت.

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کە رێگەپێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەری سەرپەرشتی دەکات.

2- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا، وە کەوڵکردن، وە یان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل و بەرگی خۆپارێزی وك ( دەستکێش، جزمە، سەدریەی پلاستیك، ماسکی دەمووچاو ) پێویستە لەبەر بکرێن.

3- نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لە چواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.

4- بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە، وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ.

5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.

6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت وەشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.

7- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ - موعجیزە) روونکراوە.

8 – باشتر وایە گۆشت ماوەى ( 12 بۆ 24 ) كاتژمێر لەناو سارد کەرەوە هەڵبگیرێت پاشان بەكاربهێنریت، بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نییه‌ و سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون.

9- ئەگەر ئاژەڵ گەنەیان هەبوو باشتر وایە نەیكڕیت یان سەری نەبڕێت بۆ دووربوون لە نەخۆشى تاى خوین بەربوون، ئەم نەخۆشییە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، وە بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە کە لە سەر ئاژەڵەکان دەژین، وە بەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan