ئابووری

دواى جه‌ژن بڕه‌ پاره‌یه‌كى تر دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواى جه‌ژن بڕه‌ پاره‌یه‌كى تر دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

بەشى دووەمى پارەى گەنمى جووتیارانى هه‌رێم كه‌ بڕى 20 ملیار دینارە، گەیشتووەتە هەرێمى کوردستان و دواى جەژن دابەشبکرێت.

وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایكردووه‌ "وەجبەى دووەمى چەکى پارەى گەنمى جووتیاران گەیشتووەتە هەرێمى کوردستان".

راشیگه‌یاندووه‌ "دواى جەژن دەست بەرێکارە کارگێڕییەکان دەکەن تاوه‌كو بە زووترین کات بە سەر جووتیاراندا دابەشبکرێت".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "کۆى ئەو بڕە پارەیەى گەیشتووە 20 ملیار دینارە، 10 ملیار دینارى بۆ پارێزگاى سلێمانییه‌، شەش ملیار دینار بۆ پارێزگاى هەولێره‌، و چوار ملیار دینار بۆ پارێزگاى دهۆکه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان