ئابووری

به‌هاى دۆلار جێگیر ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هاى دۆلار جێگیر ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-
 
به‌هاى دۆلار به‌رده‌وام له‌ گۆڕانكاریدایه‌ و جێگیرى به‌ خۆیه‌وه‌ نابینێت، به‌ڵام ئه‌م پێوه‌ره‌ بۆ كاتى هاتنى بۆنه‌كان جیاوازه‌ و به‌ وته‌ى ئه‌زمووندارێكى بوارى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ كاتى بۆنه‌كان و نزیكبوونه‌وه‌ له‌ بۆنه‌كان به‌هاى دۆلار تاڕاده‌یه‌ك جێگیرى به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

ئه‌حمه‌د جه‌لال، خاوه‌نى كۆمپانیاى هیواى گه‌ش بۆ ئاڵوگۆڕى دراو بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به‌رده‌وام كاتێك ده‌گه‌ینه‌ بۆنه‌كان و نزیك ده‌بینه‌وه‌ له‌ بۆنه‌كان، بۆ نموونه‌ ئێستا كه‌ له‌ جه‌ژنى قوربانداین، به‌هاى دۆلار زیاتر جیگیر ده‌بێت".

وتیشى "ئه‌مه‌ش به‌پێى ئه‌زموونى چه‌ند ساڵه‌ى كاركردنیان له‌ بواره‌كه‌، ئه‌یگینا مه‌رج نییه‌ ده‌قیق راست ده‌ربچێت، به‌ڵام 90% بۆ 95% به‌هاكه‌ى جێگیر ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌ وڵاته‌ موسڵمان نشیینه‌كان و ئه‌وروپاش هه‌ر وه‌كو یه‌كه‌ و یه‌ك به‌هاى ده‌بێت، گۆڕانكارییه‌كى كه‌م ده‌بێت یاخود ئه‌وه‌ش نابێت".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، به‌هاى 100 دۆلار له‌ ئێستادا بزیاتره‌ له‌ 147 هه‌زار دینار و پێده‌چێت تاوه‌كو دواى جه‌ژن گۆڕانكارییه‌كى دیار به‌سه‌ر ئه‌و نرخه‌دا نه‌یه‌ت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان