ئابووری

گرانبوونى نرخى مریشك به‌رده‌وام نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرانبوونى نرخى مریشك به‌رده‌وام نابێت

مه‌ودا میدیا-

له‌ ئێستادا نرخى مریشك به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەرخانەکانی سلێمانی و گەرمیانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ قۆرخكارییه‌ له‌ لایه‌ن دووكانداران و جومله‌چییه‌كانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش دواى جه‌ژن كۆتایی دێت".

سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى مریشك له‌ ئێستادا، نازم عەبدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەرخانەکانی سلێمانی و گەرمیان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ عاره‌فه‌یه‌ و سبه‌ینێ جه‌ژنه‌، ئه‌وه‌ش واى كردووه‌ دووكانداره‌كان و جومله‌چییه‌كان خێرێكى ته‌واویان خستووه‌ته‌ سه‌ر نرخه‌كه‌ى، جگه‌ له‌وه‌ هیچ هۆكارێكى تر نییه‌".

وتیشى "له‌ قاعه‌ مریشك به‌ دوو هه‌زار و 800 دینار بۆ دوو هه‌زار و 900 دینار فرۆشراوه‌، به‌ڵام له‌ بازاڕدا له‌ لایه‌ن دووكانداره‌كان و جومله‌فرۆشانه‌وه‌ به‌ سێ هه‌زار و 300 دینار فرۆشراوه‌".

سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى له‌ دواى جه‌ژنیش، ناوبراو روونیكرده‌وه‌ "بابه‌ته‌كه‌ قۆرخكارییه‌ و ته‌نها له‌م كاتى جه‌ژنه‌دایه‌، له‌ دواى قوربانی كردن و كردنه‌وه‌ى بازاڕ دواى جه‌ژن، نرخه‌كه‌ى به‌مشێوه‌یه‌ نامێنێت و هه‌رزان ده‌بێت".

پ  ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان