ئابووری
ئه‌مڕۆ چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنى چه‌كى وه‌رگرتنى پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران و به‌ڕێوه‌به‌رى سایلۆى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى چووه‌ته سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌یان، به‌شى 59 چه‌كى كردووه و بانگى جووتیارانیان كردووه و ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌میان وه‌رى ده‌گرن".
نه‌سرین محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى سایلۆى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له ئێستادا بڕى سێ ملیار دینار وه‌ك پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران چووه‌ته سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌یان له بانكى بابان بۆ هه‌ر شه‌ش سایلۆكه‌ى سلێمانى، و ئه‌وه‌ش به‌شى ته‌نها 59 چه‌كى كردووه".
وتیشى "بانگى جووتیارانیان كردووه و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2024، چه‌كى جووتیاران دابه‌شده‌كرێت و سه‌رجه‌میان پاره‌كه وه‌رده‌گرن".
نه‌سرین محه‌مه‌د، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "20 ملیاری تریش هێشتا نه‌گه‌شتووه‌ته ده‌ستیان، هه‌ركات گه‌یشت و چووه سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌یان، ئه‌وا چه‌ك بۆ ئه‌وانى تریش ده‌كرێت و بانگیان ده‌كه‌ن".
روونیشیكرده‌وه "چه‌كى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش یه‌كێكیان له هه‌ولێره و ئه‌وى تریان له به‌غدایه، بڕیاره ئه‌مڕۆ بگاته ده‌ستیان، به‌ڵام تاوه‌كو بچێته سه‌ر هه‌ژماریان له رێگه‌ى بانكه‌وه، هه‌ندێك كاتى ده‌وێت".
پ ح ع