ئابووری

ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ رێکارەکانی ناردنی مووچە ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ رێکارەکانی ناردنی مووچە ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 23ى حوزه‌یرانى 2024، ده‌ستبكرێت به‌ رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئایارى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان. 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد "لە ئەمڕۆوە یه‌كشه‌ممه‌، دەست بە رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئایاری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دەکرێت".

وتیشى "چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە پارەکە خەرج بکرێت".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، عیراق ده‌ستى كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى حوزه‌یران و تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم، مووچه‌ى مانگى پێنجى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى دابه‌شنه‌كردووه‌ و لیستى مووچه‌خۆرانیشى بۆ مانگى حوزه‌یران بۆ پاره‌داركردنى فه‌رمانگه‌كان نه‌ناردووه‌ بۆ به‌غدا.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان