ئابووری

ده‌نگۆیه‌ك له‌ سه‌ر بازاڕى دراوه‌كان ره‌تده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌نگۆیه‌ك له‌ سه‌ر بازاڕى دراوه‌كان ره‌تده‌كرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ سه‌ر ده‌نگۆى وه‌ستانى بازاڕى دراو به‌ هۆى بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌، دته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ وه‌ڵامده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "بازاڕ هیچ كێشه‌ى نییه‌ و مامه‌ڵه‌ دراوییه‌كان ئاساییه‌، وه‌ بانكى ناوه‌ندیش گرفتى نییه‌".

دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌وه‌ به‌هۆى بانكى ناوه‌ندییه‌وه‌ بازاڕى دراو وه‌ستاوه‌، جه‌بار گۆران، وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بازاڕ هیچ كێشه‌ى نییه‌ و مامه‌ڵه‌ دراوییه‌كان ئاساییه‌، وه‌ بانكى ناوه‌ندیش گرفتێكى نییه‌ تاوه‌كو كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕه‌كه‌ دروستبكات".

له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى لیره‌ى توركیش له‌ بازاڕه‌كه‌دا كه‌مه‌ و ده‌ستناكه‌وێت، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "لیره‌ى توركى هه‌ر به‌ سرووشتى قه‌باره‌ى مامه‌ڵه‌كانى كه‌مه‌ و وه‌كو دراوه‌كانى تر نییه‌ وه‌كو دۆلار و دینار و تمه‌ن، داواكاریی زۆرى له‌سه‌ر نییه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان