ئابووری

ده‌یان هه‌زار په‌نجه‌ ماسى ده‌خرێته‌ ناو به‌نداو و كۆگاكانى ئاو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌یان هه‌زار په‌نجه‌ ماسى ده‌خرێته‌ ناو به‌نداو و كۆگاكانى ئاو

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ماسى له‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ رۆژانى داهاتوو به‌ ده‌یان هه‌زار په‌نجه‌ ماسى ده‌خرێنه‌ ناو به‌نداو و كۆگاكانى ئاو.

بێستون نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ماسى له‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پرۆژه‌یه‌كى حكومى هه‌یه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانى په‌نجه‌ ماسى، ساڵانه‌ ده‌یان و سه‌دان هه‌زار په‌نجه‌ ماسى به‌رهه‌مده‌هێنێت".

وتیشى "بۆ ئه‌مساڵ ئاماده‌كاریی كراوه‌ و به‌رهه‌مێكى زۆر هه‌یه‌ و له‌ رۆژانى داهاتوو به‌ ده‌یان هه‌زار په‌نجه‌ ماسى ده‌خرێنه‌ ناو ئاوى به‌نداو و كۆكاگانى ئاو".

باسى له‌وه‌شكرد "ئامانج له‌وه‌ بۆ زیاتركردنى به‌رهه‌مى ناوخۆى ماسییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مێكى زۆر له‌ بازاڕدا بێت و له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى ماسى به‌رهه‌م بگونجێنین كه‌ به‌هۆى راوكردنه‌وه‌ى رووده‌دات".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان