ئابووری
وته‌بێژی حكومه‌ت: لە پرۆژەى(هه‌ژمارى من) هەنگاوی زۆر باشمان بڕیوە و به‌وه‌ش دڵخۆشین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "حکومەت هەمیشە ئامادە بووه بۆ ئه‌نجامدانى هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان".
ده‌شڵێت "پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ئەنجومەنی وەزیران خرایە دەنگدان تیمی یەکێتی لەگەڵ ئەو وادە نوێیە نەبوون، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ وادەکە پەسەند کرا".
سه‌باره‌ت به پرسى مووچه و پرۆژه‌ى هەژماری من، وته‌بێژی حكومه‌ت ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "لە پرۆژەكه‌دا هەنگاوی زۆر باشیان بڕیوە و لە داهاتوودا فەرمانبەران زیاتر هەستی پێدەکەن کە ئەو پرۆسەیە چەندە باشە".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "لە پارێزگای هەولێر نزیکەی 95%ی فەرمانبەران بەشدارییان کردووە، لە دهۆک 82% لە سلێمانی 28%، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 400 هەزار کەس لە پرۆسەکە تۆمارکراون، دڵخۆشن لەوەی پرۆسەکە بە خێرایی بەڕێوە دەچێت".
پ ح ع