کوردستانی
غەریب ئەحمەد، نوسراوێكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ بەدرۆدەخاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق روونكردنەوەیەك سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نوسراوێكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق بڵاودەكاتەوە.
لەگەڵ روونكردنەوەكەدا ئەو پەرلەمانتارە وێنەی چەند نوسراوێكی بڵاوكردووەتەوە كە ئاماژەن بۆ ناڕاستی نوسراوەكەی نەوەی نوێ كە لەسەر تەواوكاری نەخۆشخانەی 291 قەرەوێڵەیی رانیە بڵاویان كردووەتەوە موزایەدەیان پێوەكردووە.
ئەمەش دەقی روونكردنەوەكەیە:
بۆ ڕای گشتی
سەبارەت بە تەواوكاری نەخۆشخانەی (291) قەرەوێڵەیی و موزایەدەی بێ بنەمای برادەرانی نەوەی نوێ!
لەم چەند رۆژەدا نوسراوێكی نەوەی نوێ بڵاو كرایەوە سەبارەت بە نەخۆشخانەی تەواونەكراوی رانیە، گوایە ئەوان وەك فراكسیون رەزامەندی سەرفیان لە بەڕێز (سەرۆك وەزیرانی عیراق) وەرگرتووە بەبێ ئەوەی هیچ نوسراوێكی فەرمی نوسینگەی سەرۆك وەزیران و وەزارەتەكانی بغدا و حكومەتی هەرێمی تیادا هەبێت.
رای گشتی و هاوڵاتیانی دەڤەری راپەڕین ئاگادار دەكەینەوە كە پرسی تەواوكاری نەخۆشخانەی (291) قەرەوێڵەیی رانیە لە ساڵی پار (2023)و بەڕێز (م.غەریب ئەحمەد) لە فراكسیۆنی یەكێتی وەك نوێنەر و هەڵقوڵاوی نێو خەڵكی دەڤەری راپەڕین و قەزای دوكان بەم بەڵگە نوسراوانەی خوارەوە ئەنجامیداوە بە واژۆی بەڕێز (محمد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی عیراق.
چەندین بەڵگەی نوسراوی نێوان وەزارەتەكانی بەغدا و نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا و نوسراوەكانی نێوان بەغداو سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم- دیوان و وەزارەتی تەندرووستی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەك لەم بەڵگانەمان دەخەینە بەرد دیدی ئێوەی بەڕێز.
بفەرموون بە بینین و هەڵسەنگاندنی كۆی نوسراوەكانی ئەم دوو ساڵەی نوێنەری فیعلی دەڤەرەكەتان كە كاری لەسەر كردووە لەگەڵ حكومەتی بەغدا و حكومەتی هەرێم.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانتار غەریب ئەحمەد،28/6/2024