ئابووری
بڕێكى تر پاره گه‌یشته هه‌رێم و له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، رایده‌گه‌یه‌نێت "چەکی 20 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتووەته ھەرێم و لەم ھەفتەیەدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی به‌سه‌ر پارێزگاكانی سلێمانی و ھەولێر و دھۆک".
نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حكومه‌تى ھەرێمى كوردستان ئاشكرایكرد "چەکی 20 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتووەته ھەرێم، و لە ئێستاشدا رێکارە کارگێڕییەکانی تەواوکراوە و لەم ھەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی پارەی جووتیاران دەکرێت".
راشیگه‌یاند "له‌و بڕه پاره‌یه‌دا، بڕى 10 ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی ده‌بێت و 6 ملیار دیناری بۆ ھەولێر و 4 ملیار دیناری بۆ پارێزگای دھۆک ده‌بێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تاوه‌كو ئێستا لە تەواوی پارێزگاکانی ھەرێم، بڕی 292 ھەزار و 760 تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە و پڕۆسەی وەرگرتنه‌كه‌ش بەردەوامى هه‌یه".
پ ح ع