ئابووری
سبهینێ چهكى پاره دابهشدهكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆکی لێژنەی باڵای بە بازارکردنی گەنمی جووتیارانرایدهگهیهنێت "سبەینێ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران".
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی لێژنەی باڵای بە بازارکردنی گەنم، له راگەیاندراوێكدا جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە سبەی یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2024، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی چەکی جووتیاران.
روونییكردووهتهوه "دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران لە زنجیرە (1) تاوەکو زنجیرە (70) کە لە رێکەوتی 6-7-8ی حوزەیرانی 2024، گەنمەکانیان رادەستکردووە، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە جووتیارانی قەزای قوشتەپە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایستەیی دارایی خۆیان".
ئهمه له كاتێكدایه، ههر ئهمڕۆ نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حكومهتى ھەرێمى كوردستان ئاشكرایكرد "چەکی 20 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتووەته ھەرێم، و لهو بڕه پارهیهش 6 ملیار دیناری بۆ پارێزگای ھەولێر دهبێت.
پ ح ع