ئابووری

هەنگاوی گرنگ له‌ سه‌ر زیادکردنی مووچە پەسەند کراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەنگاوی گرنگ  له‌ سه‌ر زیادکردنی مووچە پەسەند کراوه‌

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکى  حكومه‌تى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەران و کرێکارانی کەرتی گشتیی دەکەن، ئه‌وه‌ش پێویستی بە پێداچوونەوە بە زیاتر لە 34 یاسا و رێسا و یاسای هەموارکراودا هەیە".

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکى  حكومه‌تى عیراق ئەمڕۆ شەممە 29ى حوزه‌یرانى 2024، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "به‌ مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى دادپەروەریی، هەنگاوی گرنگیان  له‌ سه‌ر زیادکردنی مووچە بەتایبەت مووچەی پلە نزمەکان و خانەنشینان و کرێکارانی بیمەکراو پەسەند کردووە".

راشیگه‌یاند "جگه‌ له‌ زیادکردنی مووچە، لە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک و هاوکاریی دارایی بۆ سوودمەندانی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتیی و دابەشکردنی هاوکاریی دارایی بەسەر خوێندکارانیشدا بەردەوام بوونە".

سودانى روونیشیكرده‌وه‌ "جێبەجێکردنی رێبازەکانی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەران و کرێکارانی کەرتی گشتیی دەستپێدەکەن، ئه‌وه‌ش پێویستی بە پێداچوونەوە بە زیاتر لە 34 یاسا و رێسا و یاسای هەموارکراودا هەیە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان