کوردستانی

پارتى كاتى پێشكه‌شكردنى كاندیده‌كانى به‌كۆمیسیۆن ئاشكراكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى كاتى پێشكه‌شكردنى كاندیده‌كانى به‌كۆمیسیۆن ئاشكراكرد

مه‌ودا میدیا-

پارتی دیموکراتی کوردستان لیستى ناوى كاندیده‌كانى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌كردووه‌ و بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ پێشكه‌شى کۆمیسیۆنی بكات، بەرپرسێکی حزبه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "لیستى كاندیده‌كان پێشكۆتاییه‌ و ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ گۆڕانكاريى تێدا بكرێت".

سەرچاوەیەکی باڵا لە مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاشكرایكردووه‌ "لیستی پێشکۆتایی کاندیده‌کانیان بۆ هەڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی پەرلەمانی کوردستان ئامادە کردووە و بەمنزیكانە پێشکەشی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقى دەکەن".

وتیشى "ئاماده‌كردنى لیستى كاندیده‌كان لە سنووری هەموو لقەکانیاندایه‌ له‌ پارێزگاكانى سلێمانى، هەولێر و دهۆک".

ئه‌و سەرچاوەیه‌، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "لیستەکە پێشکۆتاییە و تاوەکو ئێستا مەکتەبی سیاسیی حزبه‌كه‌یان رەزامەندی کۆتایی لەسەر ناوی کاندیده‌کان نەداوە، وه‌ ئەگەری هه‌یه‌ گۆڕانكاريی تێدا بكرێت".

باسى له‌وه‌ش كردووه‌ "په‌سه‌ندكردنى لیستى كۆتایی لە چەند رۆژەی داهاتوودا ده‌بێت و به‌ر له‌ 15ى ته‌ممووزى 2024 پێشكه‌شى کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراقى دەکەن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان