کوردستانی

یه‌كێتى هۆشداریی توندى دایه‌ لایه‌نه‌كان

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كێتى هۆشداریی توندى دایه‌ لایه‌نه‌كان

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژى یەکێتیى نیشتمانیی كوردستان هۆشدارى دەدات لەوەى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی کەرکوک ئایندەى شارەکە دەخاتە مەترسییەوە.

سەعدى ئەحمەد پیرە، وتەبێژى یەکێتى رایگەیاند "لە هەموو لایەنەکان زیاتر یەکێتى مافى هه‌یه‌ بۆ وەرگرتنى پۆستى پارێزگارى کەرکوک".

وتیشى "لە هیچ کوێى دنیا دوو کورسى لە شەش کورسى زیاتر نییە، حساب نەکردن بۆ کورسییەکانى یەکێتى هەڵەیەکى گەورەیە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هەر هەوڵێک بۆ پێکهێنانى حکومەتى خۆجێی کەرکوک بەبێ یەکێتى خراپە و ئایندەى کەرکوک سەقامگیر ناکات و تێکى دەدات".

دواى حەوت مانگ لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان، بەهۆى رێکنه‌کەوتنى لایەنەکانەوە حکومەتى خۆجێیی پارێزگاى کەرکوک و دیالە پێک نەهێنراوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان