کوردستانی
به‌هۆى هێرشه‌كانى توركیاوه نۆ گوند چۆڵیانكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رێکخراوی سى پى تى ئەمه‌ریکی بڵاویکردەوە، هێرشه‌كانى تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر به‌رده‌وامه‌و له ماوه‌ى یه‌ك مانگدا 381 بۆردوومانى كردووه.
به‌پێى راپۆرتێكى رێكخراوه‌كه "له ماوه‌ى 15ى حوزه‌یران تا 15ى ته‌مووز، تورکیا 381 هێرش و بۆردوومانی ئەنجامداوە، 9 گوند بە تەواوەتی چۆڵبوون".
هه‌روه‌ها "184 خێزان ئاوارەبوون، زیاتر لە 68 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و دارستان سوتاون، یه‌ك کەنیسە و یه‌ك کارگەی تەحین، یه‌ك ئۆتۆمبێل، دوو سەرچاوەی ئاو له‌گه‌ڵ 19 خانووی هاوڵاتیی مەدەنی بۆردوومان کراون و وێران بوون".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "یه‌ك هاوڵاتیی مەدەنی برینداربووە، کارەبای گوندەکانی بەری گارێ و گوندی میسکا بە ئامانجگیراون و لە کار کەوتوون، ئامێرەکانی پەیوەندی کردن و بورجی تەلەفۆنی هێڵەکانی پەیوەندیکردنی تورکیا، لە بارەگا سەربازییەکانی تورکیاوە کاریگەرییان کردووەتە سەر هێڵەکانی پەیوەندیکردنی زیاتر لە 110 گوند".
ع