ئابووری

له‌ پێنج مانگدا عیراق بایی 48 تریلیۆن دینار نه‌وتى فرۆشتووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ پێنج مانگدا عیراق بایی 48 تریلیۆن دینار نه‌وتى فرۆشتووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئامارێكى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق، له‌ ماوه‌ى پێنج مانگى ئه‌مساڵ، عیراق زیاتر له‌ 500 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى فرۆشتووه‌ و داهاته‌كه‌شى ده‌یان تریلیۆن دیناربووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ هاتووه‌ "له‌ ماوى پێنج مانگى ئه‌مساڵ له‌ سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه‌ هه‌تا كۆتایی مانگى پێنج، زیاتر له‌ 515 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "داهاتى ئه‌و پێنج مانگه‌ى فرۆشتنى نه‌وت زیاتر له‌ 48 تریلیۆن و 455 ملیار دینار بووه‌، زیاتر له‌ 509 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى به‌رهه‌مى كێڵگه‌كانى خوار و ناوه‌ڕاست بووه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "داهاتى نه‌وتى ئه‌و پێنج مانگه‌ به‌ رێژه‌ى له‌ %89 كۆى داهاتى وه‌زاره‌تى نه‌وتى پێكهێناوه‌".

عیراق یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ هه‌نارده‌كه‌ره‌كانى نه‌وت و ساڵانه‌ سه‌رو یه‌ك ملیار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت و به‌شى زۆرى بودجه‌ى ساڵانه‌ى به‌ داهاتى نه‌وتى دابین ده‌كات.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان