ئابووری
ئه‌مڕۆ دوا واده‌یه بۆ فۆڕم پڕ كردنه‌وه بۆ ئه‌م جۆره دامه‌زراندنه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دوا واده‌یه بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى فۆڕم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت له رۆژى ده‌نگداندا بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ببنه كارمه‌ند، به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "واده‌كه‌ى درێژ ناكرێته‌وه".
ئامانج عه‌زیز كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "پرۆسه‌ى پێشكه‌شكردنى داواكارى بۆ كارمه‌ندبوونى رۆژى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به دوو قۆناغ ده‌ستیپێكرد".
وتیشى "قۆناغى یه‌كه‌م له مانگى سێ بوو، چونكه بڕیار بوو له 10ى حوزه‌یران هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى دواخرا كۆمیسیۆن به باشى زانى جارێكى تر ده‌رگاى فۆڕم پڕكردنه‌وه به ڕووى فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكان به شێوه‌ى ئه‌لكترۆنى بكاته‌وه".
ناوبراو، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى فۆڕمه‌كه‌یان به شێوه‌ى ئه‌لكترۆنى پڕ كردووه‌ته‌وه، پێویسته به شێوه‌ى وه‌ره‌قیش بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانى تۆماركردن بۆ ئه‌وه‌ى وردبینى بكرێت و پاشان ناوى هاتووه‌وه‌كان ئاشكرا بكرێت".
روونیشی كرده‌وه "ئه‌مڕۆ 23ى ته‌ممووز، كۆتا واده‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئاماده‌ییان تێدایه فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه و ببنه كارمه‌ندى رۆژى ده‌نگدان و واده‌كه‌شى درێژناكرێته‌وه و له لایه‌ن كۆمیسۆنى باڵاشه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه".
پ ح ع