ئابووری
وه‌رگرتنى باج له خاوه‌نكاره‌كان راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆكى حكومه‌ت، وه‌رگرتنى باج له خاوه‌نكاره‌كان راگیرا و چه‌ندین شوێن ده‌گرێته‌وه.
له نوسراوێكدا كه بۆ وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم نێردراوه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باس له‌وه‌كراوه "بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌ت، بڕیاردرا به راگرتنى وه‌رگرتنى باج".
ئه‌م شوێنانه‌ى خواره‌وه باجیان له‌سه‌ر راده‌گیرێت:
* ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر چێشتخانەو هۆتێلەکان.
* ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر نەخۆشخانە تایبەتەکان.
* ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر سەمونخانەو نانەواخانەکان.
* ڕاگرتنی وەرگرتنی باجی (چریبه العرصات) کە لەیاسای چریبه العرصات ژمارە (26) ی ساڵی 1962 هەموارکراودا هاتووە،تاکو یەکلاکردنەوەی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دام و دەزگا ئیتیحادییەکان و هەموارکردنەوەی یاساکە.
ع