ئابووری
سه‌فین دزه‌یی: زیانى راگرتنى نه‌وتى هه‌رێم 16 ملیار دۆلاره
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، زیانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم 16 ملیار دیناره.
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌دواى راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له مانگى سێى ساڵى رابردوو، زیانێكى زۆر به هه‌رێم و عیراقیش كه‌وتووه".
وتیشى "زیانى راگرتنى نه‌وتى هه‌رێم به 16 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌كى زۆره بۆ داهاتى هه‌رێم و عیراقیش".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "گفتوگۆكان له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم به‌رده‌وامه به‌ڵام هیچ بڕیارێك نییه".