ئابووری

كێشه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با چاره‌سه‌ربوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با چاره‌سه‌ربوو

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم چاره‌سه‌ربووه‌.

چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با كراوه‌ و وردبینى له‌ لیستى مووچه‌ كۆتایی هاتووه‌".

وتیشى "بڕیار وایه‌ به‌غدا له‌م دوو رۆژه‌دا تا سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى مانگى شه‌شى وه‌زاره‌تى كاره‌با ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات و دابه‌شبكرێت".

به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوى دوو هه‌زار و 300 پۆلیسى كاره‌با له‌ لیستى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با و ناوخۆش هه‌بوو، به‌غدا مووچه‌ى مانگى شه‌شى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ره‌وانه‌ نه‌كرد.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان