ئابووری
بانكى ناوه‌ندیى له باره‌ى دۆلار راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بانكى ناوه‌ندیی عیراق له باره‌ى فرۆشتنى دۆلار به گه‌شتیاران له رێگه‌ى فڕكه‌خانه‌كانه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه کە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە رێگەی فڕۆکەخانەوە لە لایه‌ن بانکە حکومییەکان و هەندێک کۆمپانیای ئاڵوگۆڕەوە بەردەوامە بە هەمان میکانیزم کە لە 14ی تەمموز دەستیپێکرد و هیچ گۆڕانکارییەک لەم میکانیزمەدا نییە".
باس له‌وه‌شكراوه "بانكى ناوه‌ندیی كار بۆ سه‌قامگیریی بازاڕ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌رزانتر له بازاڕ دۆلار بگاته ده‌ستى هاوڵاتییان".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئێستا نرخى 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 150 هه‌زار دیناره و به‌و نرخه ده‌گاته ده‌ستى هاوڵاتییان.
ع