ئابووری

سبەینێ مووچەی مانگی شه‌شى وەزارەتی كارەبا دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ مووچەی مانگی شه‌شى وەزارەتی كارەبا دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی دارایی هه‌رێم، رایدەگەیەنێت: سبەی مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی كارەبا لە داهاتی ناوخۆ دابەشدەكرێت و وەزارەتی دارایی عیراق هیچ تەمویلێكی بۆ مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی وەزارەتی كارەبا و پەرلەمانی كوردستان نەناردووە".

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "لە سەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری، سبەینێ پێنجشەممە، مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی كارەبا لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی مانگی ئایار دابەش دەكرێت".   

راشیگه‌یاندووه‌ "وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ هیچ تەمویلێكی بۆ مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی وەزارەتی كارەبا و پەرلەمانی كوردستان نەناردووە و هەردوو مانگەكە لە داهاتی ناوخۆ دابین كراوە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "وەزارەتی دارایی و ئابوری بەردەوامە لەهەوڵەكانی بۆ لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم مووچەی ئەو دوو دامەزراوەیە، بۆ ئەو مەبەستە لەهەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی و وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان