ئابووری

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: كار بۆ به‌هه‌میشه‌یی كردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: كار بۆ به‌هه‌میشه‌یی كردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كه‌ین

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ پرسى به‌هه‌میشه‌یی كردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌‌ داموده‌زگه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌مڕۆ نوێنه‌رانی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌ گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كۆبوونه‌وه‌.

له‌ ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووه‌ "ساسان عەونی، خۆشحاڵی خۆی به‌ دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست نیشان دا و هاوكات روونكردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به‌ پرسی به‌هه‌میشه‌یی كردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێنماییەکانی جەنابی سەرۆک وەزیران کار بۆ ئه‌و پرسه‌ ده‌كه‌ن".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ گوایه‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گرفتی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی به‌هه‌میشه‌یی كردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستدا دروستكردووه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی راگه‌یاند، له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، نزیكه‌ی 14 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست هه‌ن،‌ دەبێت مافیان پارێزراو بێت".

روونیشكراوه‌ته‌وه‌ "به‌شێكی زۆر له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان دبلۆمیان هه‌یه‌، كه‌چی به‌ باخه‌وان و شۆفێر و بەردەست گرێبه‌ستیان بۆ كراوه‌ و ئێمه دەمانەوێت و هەوڵی ئەوە دەدەین‌ ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ گرێبه‌ستانه‌دا چاره‌سه‌ر بكه‌ین بە شێوەیەک، کە هەر فەرمانبەرێکی گرێبەست بەو بڕوانەمەیە بەهەمیشەیی بکرێت کە هەیەتی، نەوەک بەو سیفەتەی کە گرێبەستی بۆ کراوە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه،‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا داوای زانیاریی و داتای ته‌واومان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سێ شێوه‌ زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆمان بنێرن و فۆڕمه‌كانیش ته‌واوبوون‌ و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ به‌هه‌میشه‌یی كردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كاری جدی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ین".

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ساسان عه‌ونی، پاڵپشتیی ته‌واوی خۆی بۆ به‌هه‌میشه‌یی كردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست راگه‌یاند و وتی، “ده‌یانه‌وێت ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ گرێبه‌ستانه‌ی بڕوانامه‌یه‌كی دیاریكراوی وه‌كو ئه‌ندازیاریی یان یاسا و كارگێڕی و هه‌ر بڕوانامه‌یه‌كی دیكه‌یان هه‌یه‌ و پێشتر به‌ ناونیشانێكی دیكه‌ی وه‌كو باخه‌وان و شۆفێر گرێبه‌ستیان بۆ كراوه‌، پێویسته‌ مافیان‌ نه‌فه‌وتێت و له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه‌كانیان بكرێنه‌ هه‌میشه‌یی”.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان