ئابووری
عه‌لوه‌ى سلێمانى: هاورده‌كردنى خه‌یار راگیراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، هاورده‌كردنى خه‌یار راگیراوه له مه‌رزه‌كانى سنوره‌كه، به‌ڵام له مه‌رزه‌كانى عیراقه‌وه هاورده‌ده‌كرێت.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هاورده‌كردنى خه‌یار له مه‌رزه‌كانى سنورى سلێمانى راگیراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌یار هاورده ناكرێت چونكه به‌رهه‌مى ناوخۆ پێگه‌یشتووه".
وتیشى "به‌هۆى یادى عاشورا، عیراق مه‌رزه‌كانى كرده‌وه و له‌وێوه خه‌یار هاورده ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه خه‌یارى ناوخۆ ساغ نه‌بێته‌وه و كڕیارى نه‌بێت".
باسى له‌وه‌شكرد "خه‌یارى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراق ده‌ڕوات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێستا خۆیان خه‌یار هاورده ده‌كه‌ن، خه‌یارى جوتیارانى خۆمان پاره ناكات".
ع