ئابووری
بۆ له‌مه‌ودوا وردبینى له لیستى مووچه‌دا ناكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى وته‌ى سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عیراق بۆ له‌مه‌ودوا پرۆسه‌ى وردبینى كردن له لیستى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم كۆتایی هاتووه و له مانگەکانی داهاتوودا لیستی مووچە پێویستی بە وردبینی نابێت، ده‌شڵێت "نابنه له‌مپه‌ر له بەردەم مافی مووچەخۆران".
عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عیراق ئاشكرایكرد "پرۆسه‌ى وردبینى كردن له لیستى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ مانگەکانی داهاتوو كۆتایی دێت و بۆ له‌مه‌ودوا پێویست به وردبینى ناكات".
وتیشی "بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان هه‌رێم هاوكاریان بووه و ئه‌گه‌ر گۆڕانکارییەکیش لە لیستی مووچەدا رووبدات، وەزارەتی دارایی هەرێم، وەزارەتی دارایی حكومه‌تى فیدڕاڵی لێ ئاگادار دەکاتەوە".
سوبحى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به‌ڵام پرۆسه‌ى وردبینى به شێوه‌ى وه‌رزى بۆ داهاته‌كانی نەوتی و نانەوتی و خەرجییەکان به‌رده‌وامى ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه "ئه‌وان نابنه له‌مپه‌ر لە بەردەم مافی مووچەخۆرانی هەرێم و ئامانجیان نییه كه له‌مپه‌ر دروستبكه‌ن و به دواى هه‌ڵه‌كانه‌وه بن.
پ ح ع