کوردستانی

قاسم ئه‌عره‌جی: هه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌كه‌ زڕگوێز چۆڵ بكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


قاسم ئه‌عره‌جی: هه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌كه‌ زڕگوێز چۆڵ بكه‌ن

مه‌ودا میدیا-

لە نوێترین هەڵوێستیی حکومەتی عیراق بەرامبەر هێزە كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، لە رێگای نوێنەری قاسم ئەعرەجییەوە هۆشداری دەدرێتە هەر سێ باڵی کۆمەڵە کە پێویستە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن و وەک پەنابەر بچنە کەمپەکانەوە.

لە سەردانەکەی ئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی عیراق بۆ سلێمانی نوێنەرێکی خۆی بەناوی سەعید جەیاشی لەگەڵ هەرسێ باڵی کۆمەڵەکان لە ئاسایشی گشتی لە سلێمانی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئاسایشی هەرێم کۆبوونه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى میهرى ئێران "لەو کۆبوونەوەکەدا بە زمانێکی "تووند" راوێژکاری ئەعرەجی قسەی لەگەڵ کۆمەڵه‌کان کردووە و پێی راگەیاندوون کە دەبێت بارەگاکانیان لە زڕگوێز چۆڵ کەن و بیگوازنەوە بۆ سوورداش لە باکووری رۆژئاوای سلێمانی".

"هەر سێ لایەنی کۆمەڵەش لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە وڵامیان دەدەنەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر ئاسایشی هەرێم ئەم پەیامەی بە لایەنەکانی کۆمەڵە راگەیاند".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان