ئابووری
ئه‌م كاره نه‌كه‌ى به‌شه‌خۆراكت پێ نادرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراك كاراده‌كرێت و پێویسته هاوڵاتییان له‌وێوه خۆیان تۆماربكه‌ن.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم به مه‌ودا میدیاى رایگەیاند "نوێكردنه‌وه‌ى زانیاریی فۆڕمى به‌شه‌خۆاك له چه‌ند رۆژى داهاتوو كاراده‌كرێت".
وتیشى "فۆڕمە نوێیەکەی خۆراک لەڕێگەی ئەپی ناو مۆبایلی هاوڵاتییان خۆیانەوە دەکرێت و رۆتیناتی نان دائیرەکان ناهێڵێت، هەر کەسێک بیەوێت منداڵی تازە لەدایکبوو تۆمار بکات یاخود ناوی کەسێک رەش بکاتەوە کە مردووه، لەڕێگەی مۆبایلەکەیەوە ئەو کارە دەکات".
باسى له‌وه‌شكرد "ئەو خێزانانەی تا ئێستا فۆڕمی خۆراکییان نیە، بە هەمان شێوە دەتوانن لەڕێگەی مۆبایلەکانیان و ئەو ئەپانەی تایبەتە بە فۆڕمی خۆراک، خۆیان تۆمار بکەن و فۆڕمی خۆراکیان بۆ دەکرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌وانه‌ى پابه‌ندى ئه‌و سیستمه نابن، لەسەرەتاوە به‌شه‌خۆراكیان پێ دەدرێت بەڵام کە پرۆسەکە تەواوبوو ئەپی دانەبەزاند، خۆراکی پێ نادرێت تا ئەپەکەی دائەبەزێنێت و دەبێت کارتی نیشتمانیی و پسوڵەی خۆراکی لەڕێگای ئەو ئەپەوە بنێرێت".
ع
بیروڕا



