کوردستانی
رۆژێك پشووى فه‌رمى ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى خشته‌ى پشووه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رۆژێكى هه‌فته‌ى داهاتوو پشووى فه‌رمى ده‌بێت له هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى خشته‌ى پشووه‌كان "رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو كه ده‌كاته 1ى ئایار، به‌هۆى جه‌ژنى كرێكارانه‌وه پشووى فه‌رمى ده‌بێت له داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
ساڵانه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌و رۆژه به پشوو دیاریكراوه وه‌ك رێزێك بۆ كرێكاران، به‌ڵام وه‌ك خۆیان باس ده‌كه‌ن، ئه‌وان له جه‌ژنه‌كه‌یاندا به‌دواى ئیشدا ده‌چن و به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رانیش له پشوو ده‌بن.
پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێت، ساڵانه له سه‌ر كار‌و به‌هۆى نه‌بوون و دابیننه‌كردنى مه‌رجى سه‌لامه‌تى بۆ كرێكاران، به ده‌یان كرێكار گیانیان له ده‌ستده‌ده‌ن و به ده‌یانیش بریندارده‌بن.
ع
بیروڕا



