گێتی
لاریجانى: ههر به تهكبیراتى رێبهرى ئێران ئیسرائیلمان بهزاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگهیاند، رۆژئاوا پێی وایە بە فشاری ئابووری دەتوانێت ئێران ببەزێنێت، بهڵام گەلی ئێران بە خهبات و ئیمان ئهو قۆناغەش تێدەپەڕنێت.
عهلى لاریجانى، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگهیاند "هێزی چەکداری لە شەڕى 12ه رۆژهى ئیسرائیل بە لەخۆبوردویی بەرگریی لە نیشتمانیی ئیسلامیی کرد و ئێران بە سێ هۆکار، یەکڕیزیی خەڵک، ورەی جەنگاوەرانەی هێزی چەکداری و تەكبیری رێبەری ئێران، توانی شکستێکی ستراتژی بە دوژمن بدات".
وتیشى "ئامانجی دوژمن کۆتاییهێنان بە هێزی ئێران بوو، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران بە خهبات و بوێرانە، پیلانی ئەوانی پووچەڵکردەوە".
ئهوهشى خستهڕوو "رۆژئاوا پێی وایە بە فشاری ئابووری دەتوانێت ئێران ببەزێنێت بهڵام گەلی ئێران بە خهبات و ئیمان ئەو قۆناغەش تێدەپەڕێنن".
ع
بیروڕا


