ئابووری
په‌ڵه دواده‌كه‌وێت و جوتیاران به وشكى تۆ‌و ده‌چێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مانگى تشرینى یه‌كه‌م به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌وا تا كۆتایی هه‌فته هیچ شه‌پۆلێكى باران بوونى نییه، جوتیارانیش ده‌یانه‌وێت به وشكى ده‌ست به چاندنى تۆ‌و بكه‌ن.
خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌موو ساڵێك له كۆتایی مانگى تشرینى یه‌كه‌م، ئه‌گه‌رى شه‌پۆلێكى باران بارین هه‌بووه و جوتیاران به‌و شه‌پۆله تۆویان چاندووه".
وتیشى "ئه‌مساڵ ئه‌و شه‌پۆله تا ئێستا به‌دیناكرێت، ته‌نها چاومان له ره‌حمى خوارى گه‌وره‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر باران نه‌بارێت وه‌رزى چاندن دواده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كشتوكاڵ به‌تایبه‌ت گه‌نم و جۆ هه‌یه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ره‌نگه له هه‌فته‌كه‌ى تره‌وه جوتیارانى ناوچه جیاجیاكان ده‌ست به كێڵان بكه‌ن و به وشكى تۆ‌و بچێنن و چاوه‌ڕێ بكه‌ن باران ببارێت به‌سه‌ریدا تا سه‌وزبێت".
ع
بیروڕا


