کوردستانی

شەش حزبی کوردستانی خۆیان بۆ یەکێتی یەکلادەکەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش حزبی کوردستانی خۆیان بۆ یەکێتی یەکلادەکەنەوە
مەودا میدیا-

بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ پێشوازییان لە سەرۆکی شەش حزبی کوردستانی کردووە، کە بەڵێنیانداوە پشتیوانی لە لیست و کاندیدەکانی یەکێتی بکەن.

سالار لالە سەرحەد، بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەپێناو بەهێزبوونی پێگە و یەکڕیزیی کورد لە بەغدا شەش حزبی کوردستانی بڕیاریاندا پشتیوانی لە لیستی (222)ی یەکێتی بکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خەڵک و لایەنە کوردستانییەکان چاویان لە هەوڵەکانی یەکێتییە لە بەغدا تاوەکو بتوانێت کۆتایی بە قەیرانی مووچە و قەیرانەکانی تر بهێنێت و پێگەی کورد لە بەغدا بەهێزبکاتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەریەک لە  (بزووتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی، بزوتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان، پارتی سەوزی کوردستان، پارتی نەتەوەیی کوردستان، حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان) پشتیوانی لە لیستی یەکێتی و کاندیدەکانی دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan