گێتی

موسه‌وى: هه‌موو شتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئێرانه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


موسه‌وى: هه‌موو شتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئێرانه‌

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران رایگه‌یاند، له‌دواى گۆڕانکارییەکانی ئۆپەراسیۆنی "گەردەلولی ئەقسا" هاوکێشەی هێز بە قازانجی بەرەی بەرخۆدان گۆڕِاوە.

سەرلەشکەر موسەوی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران رایگه‌یاند "دنیا پێش و پاش گەردەلولی ئەقسا پێکەوە هەڵناسەنگێندرێن و ئه‌مڕۆ شایەدی گۆڕانی هاوکێشەی هێز بە قازانجی بەرەی بەرخۆدان و وتاری شۆڕشی ئیسلامین".

وتیشی "شەڕی 12 رۆژەی ئیسرائیل دژی ئێران، تەنیا بەرەنگاربوونەوەیەکی سەربازیی نەبوو، بەڵکوو تاقیکارییەک بوو بە نیشاندانی توانا و هێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژیریی ستراتیژی بەرەی بەرخۆدان بە هەموو جیهان لە سایه‌ى رێبەری ئێران و ئامادەیی گەلی وشیار و هێزی چەکداریی بەهێز".

ع
Qaiwan
Qaiwan