ئابووری

سبه‌ینێ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌وت دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌وت دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانى هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، له‌ ناو سه‌نته‌رى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە بڵاویكرده‌وه‌ "سبەی سێشەممە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شارى هەڵەبجە دەستپێدەکات و دابەشکردن بەردەوام دەبێت تا تەواوی هاوڵاتییان بەشە نەوتی خۆیان وەردەگرن".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "دابەشکردن گەڕەک بە گەڕەک دەبێت واتە هەر هاوڵاتییەک لە گەڕەکی خۆی نەوتی پێ دەدرێت، سەرەتاش لەگەرەکی شارەوانیی دەستپێدەکرێت".

هه‌روه‌ها "تەنها کارتی زیرەکی نەوت پێویسته‌، هه‌ر خێزانێكیش 200 لیترى له‌ به‌رانبه‌ر 104 هه‌زار دینار پێده‌درێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan