ئابووری

مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان هاوتاى عیراق ده‌كرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان هاوتاى عیراق ده‌كرێت؟

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، دوای رەزامەندی بەغدا و پەسەندكردنی لە بودجەی ساڵی نوێ‌، كەمترین مووچەى كه‌مئه‌ندامان دەبێتە 250 هەزار دینار.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم رایگەیاند "هەموو ئامادەکارییەکمان کردوە و لیستی خاوەن پێداوستییە تایبەتەکانمان رادەستی بە‌‌غدا کردوە، بۆ ئەوەی کار لەسەر زیادکردنی مووچەکانیان بکرێت ‌و کەمترین مووچەیان ببێت بە250 هەزار دینار".

وتیشى "بەغدا داوای لیستێکی لێکردوین بەوەی دوای زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان جیاوازییەکە دەبێتە چەند بۆ ئەوەی تەرخانی دارایی بۆ بکرێت، به‌ڵام له‌ بودجه‌ى 2026".

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌نگه‌ر عوسمان، جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌تا ئێستا شتێك نییه‌ له‌باره‌ى زیادكردنى مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان و هاوتاكردنى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى به‌غدا، ئه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ هه‌ركات مووچه‌كه‌ به‌ هاوتاكراوى وه‌رگیرا".

ع
Qaiwan
Qaiwan