کوردستانی

ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ هاوكاریكردنى رۆژئاواى كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ هاوكاریكردنى رۆژئاواى كوردستان

مه‌ودا میدیا-

هێزه‌كانى ئمه‌ریكا به‌رده‌وامن له‌ هاوكاریكردنى رۆژئاواى كوردستان له‌ بوارى سه‌ریازیی و فڕۆکەیەکی باری سەربازیی لەگەڵ کۆپتەرێکی جەنگی بە مەبەستی به‌هێزكردنى پێگه‌ى هاوپه‌یمانانى نێوده‌وڵه‌تیی له‌ بنکەی خراب دەیر لە حەسەکە نیشتوه‌ته‌وه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ "فڕۆکەیەکی باری سەربازیی ئەمریکا شەوی رابردوو لە بنکەی خەراب دەیر لە ناوچەی رمیلان لە باکووری حەسەکە نیشتوه‌ته‌وه‌ و هاوكاریی گه‌یاندووه‌ته‌ بنكه‌كه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئەو فڕۆکە ئامێرى ئەلکترۆنیی، چەکی قورس و ژمارەیەک هێزی سەربازیی گواستووەتەوە و کۆپتەرێکی جەنگیش چاودێرى کردووە".

به‌پێى راپۆرتێكى چاودێرى مافی مرۆڤی سوریا ئەو جموجوڵە لە درێژەی تۆکمەکردنەوەی بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە رۆژئاواى كوردستان ئەنجام دەدرێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan