راپۆرت
سبه‌ینێ بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا بڕیاره گرنگه‌كه ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ى هه‌ڵئاوسانى ئه‌مه‌ریكا بڕیار ده‌دات و بۆچوونه‌كانیش دابه‌شبوون به‌سه‌ر دوو ئاراسته، هه‌ندێك پێیان وایه بڕیار له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى سووى بانكى ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیش پێیان وایه سه‌رۆكى بانكه‌كه تۆڵه له‌تره‌مپ ده‌كاته‌وه.
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، 29ى تشرینى یه‌كه‌م، جیرۆم پاوڵ، سه‌رۆكى بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ى هه‌ڵئاوسانى ئه‌مه‌ریكا قسه ده‌كات، باس له‌وه‌ده‌كرێت بڕیار له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى سووى بانكی، یان مانه‌وه به‌شێوه‌ى خۆى.
سبه‌ینێ دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه، جیرۆم پاوڵ، سه‌رۆكى بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا كه بڕیاره له داهاتوو كه‌سێك بخرێته شوێنه‌كه‌ى، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ى سو كه‌منه‌كاته‌وه، به بیانوى ئه‌وه‌ى له دوو هه‌فته‌ى رابردوو حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاوه و هیچ داتایه‌كى له‌باره‌ى هه‌ڵئاوسانى ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌ست نییه، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر دابه‌زینى نرخى ئۆنسه‌ى زێڕ هه‌یه له بۆرسه بۆ خانه‌ى 3600 تا 3500 دۆلار.
له لایه‌كى تریشه‌وه، دامه‌زراوه و وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیا‌و بانكه گه‌وره‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه، بڕیار له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى سو‌و بده‌ن له‌نێوان 25 بۆ 50 خاڵ، له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر رێژه‌ى سو‌و كه‌مبكرێته‌وه، نرخى زێڕ به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و 50 خاڵ كه‌مبكرێته‌وه، ئه‌وه نرخى ئۆنسه بۆ 4300 تا 4600 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
هه‌فته‌ى رابردوو جیرۆم پاوڵ، سه‌رۆكى بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا به ئه‌ندامانى بانكه‌كه‌ى وتبوو "گوێ بۆ هیچ كه‌سێك مه‌گرن تا ئه‌و كاته‌ى خۆم بڕیار له‌باره‌ى سو‌و ده‌ده‌م".
ئه‌و قسانه‌ى پاول خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا له لایه‌ن شاره‌زایان و ناوه‌نده ئابوورییه‌كان و پێیان وایه، پاول نیازى نییه رێژه‌ى سو‌و كه‌مبكاته‌وه، به‌وه‌ش نرخى زێڕ دابه‌زینى گه‌وره تۆمارده‌كات.
ع
بیروڕا


