عیراقی
كڕین و فرۆشتن به كارتى ده‌نگدان حه‌رامه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كۆمه‌ڵه‌ى فیقهى عیراق كڕین و فرۆشتنى به كارتى ده‌نگدان حه‌رامكرد و ده‌ڵێت، ئه‌وه‌شى پاره‌كه وه‌رده‌گرێت پێى حه‌رامه
عه‌بدولوه‌هاب سامه‌رائی، ئیمام و خه‌تیب مزگه‌وتى ئیمامى ئه‌عزه‌م له به‌غدا، كه هاوكات به‌رپرسه له كۆمه‌ڵه‌ى فیقهى عیراق "سوننه مه‌زهه‌ب" وتى "كڕین و فرۆشتنى كارتى ده‌نگدان حه‌رامه و له وتاركه‌یدا فه‌تواى حه‌رامبوونى داوه".
باسى له‌وه‌شكردووه "كردارى كارى كڕین و فرۆشتنه‌كه حه‌رامه، ئه‌و كه‌سه‌ى پاره‌كه‌یش وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌ویش حرامه".
ئه‌وه‌شى وتووه "په‌نا بردنه به‌ر ئه‌و كاره واده‌كات گه‌نده‌ڵكاران زاڵ بن و ئه‌وانه‌ى پاره‌ی سیاسی‌یان هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر زۆرترین ده‌نگ بگرن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ى كارته‌كه‌ى ده‌فرۆشێت به‌شدار ده‌بێت له خراپه و دوژمنكاریى".
ع
بیروڕا


