عیراقی

قائانى بۆچى سه‌ردانى به‌غدایكردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


قائانى بۆچى سه‌ردانى به‌غدایكردووه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو ئیسماعیل قائانى، فه‌رمانده‌ى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران سه‌ردانى به‌غدایكردووه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ حكومى و حزبى و ئه‌منییه‌كان كۆبووه‌ته‌وه‌.

میدیاكانى عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "یه‌كێك له‌و ئامانجانه‌ى ئیسماعیل قائانى له‌ كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عیراق، له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌كانى عیراق كۆبووه‌ته‌وه‌ و باس و گفتوگۆ له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى هێرشى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ كراوه‌".

به‌پێى زانیارییه‌كانى شه‌فه‌ق نیوز گقائانى داواى رێكخستنه‌وه‌ى له‌ هێزو گروپه‌كانى عیراقى كردووه‌، داوایكردووه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان نابێت كارى سه‌ربه‌خۆ بكه‌ن و هێرشنه‌كرێته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق".

ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ردانى قائانى فه‌رمانده‌ى سوپاى فه‌یله‌قى قودس بووه‌ له‌دواى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران و به‌ ئامانجگرتنى ناوبرا له‌ دوو هه‌فته‌ى رابردوو.

ع
Qaiwan
Qaiwan