پرژە زاهیر جەلال
پرۆژەی شاری چینایەتی
لە کوردستاندا بەرزبوونەوەی باڵەخانەکان بەشێوەیەکی بەرگە نەگیراو لە زیادبووندان، گەر باسی شاری سلێمانی بکەین، زۆر بەڕوونی دەبینین کە هەموو جێیەکی ئەم شارە لە ناوەوە و لە دەرەوە، بووەتە پرۆژەی نیشتەجێبوون بە شێوازی باڵەخانە و خانوو و ڤێلا، راستە کە ئەمە تاڕادەیەکی باش گەورەبوون و جوانییەکی دەرەکی دەبەخشێت به شارەکە، وەک پێشکەوتن لە رووە شارستانییەکەوە گەر لێی بڕوانین بۆ هەر شار و وڵاتێک ئەم پڕۆژانە گرنگن بۆ رزگاربوون لە هەندێ بارودۆخ، بەڵام داخەکەم لە زۆر رووەوە هیچ جوانییەک لە ناوەڕۆکی ئەم پرۆژانەدا بوونیان نییە، بۆچی؟
دوو هۆکاری سەرەکی و چەند هۆکارێکی لاوەکی هەن، لەوانە زەقبوونەوەی چینایەتییە بە هەموو شێوەکانییەوە، لە شارێکی وەها خنجیلەدا، جێی سەرسوڕمان و پرسیارە کە سەرباری ئەم هەموو یەکەی نیشتەجێبوونە هێشتا رێژەی کرێنشینان لە زیادبووندان!
کەواتە لە بنەڕەتدا ئەم پڕۆژانە بۆ کێ دروستدەکرێن؟
لەم پرسیارەوە تێدەگەین کە ئەم یەکانە تەنیا خزمەتن بە چەند چینێکی دیاریکراو و باڵای کۆمەڵگە و خەونێکی بەدینەهاتوون بۆ چینی پلیساوە، چونکە نرخەکان بێ ئەندازە بەرزن و لە ئاستی پارەی رۆژانەی باوکێکی کرێکار و مانگانەی دایکێکی منداڵ وردی خاوەنکار و گەنجێکی دانەمەزراو و کەسانی مووچەخۆردا نین، راستە ئەو کەسانەی باری ماددیان ناوەندە بەشێوەی کڕین یان کرێ دەتوانن تاڕادەیەکی دیاریکراو سوودمەند بن لە هەندێک پرۆژە، بەڵام پرۆژەی دوور و بێ کوالیتی و ئاست نزم و ناوبانگ خراپیشمان هەیە کە جێی شەرمەزارین، بەگشتی پرۆژەکان هیچ ئاسانکارییەکی بەرچاویان نییە بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان، چونکە هەم پێشەکییان زۆرە هەم مانگانە، هەر لەبەر ئەم هۆکارانە پێویست ناکات چیتر ریکلام بۆ پرۆژەکان بکرێت، چونکە هەرچی چینی سەرەوەیە کاتیان نییە بەدیار تیڤییەکانەوە دابنیشن، چینی خواریشەوە دۆخیان ئاشکرایە، باشرە بە شێوازی تایبەت کڕیارەکانیان ئاگادار بکەنەوە تا جێیەکی تر بکڕن بۆ هەوا گۆڕین.
هۆکارێکی تر لە خراپییەکان دەستکاریکردنی سروشت و ژینگەیە، بڕینەوەی دار و دارستانە، لەناو بردنی ئۆکسجینە لەپێناو بەرزبوونەوەی بیناکاندا، لەکاتێکدا هەڵبژاردنی ئەو شوێنانە بۆ پرۆژەی گەشتیارین نەک نیشتەجێبوون، لە هەمووی گرنگتر ئێمە پێویستمان بە چەند کارگەیەکی ریسایکلینی زبڵەکانە، با پرۆژەکان زانستی و خزمەتگوزاری بن به ژینگە و تەندروستی ئاوا هەلی کاریشمان بۆ گەنجانی کورد دەبێت، لە جێی ئەوەی پرۆژەی گەشتیاری و دەریای دەستکرد و پارکی گەورە و باخچە و دارستان دروستبکەن، شار بووە بە یەک پارچە بلۆک و کۆنکرێت و تا بێت سەوزایی لەدەست دەدەین، لە کاتێکدا ئێمە زەوییەکانمان زۆر لەبارن بۆ پرۆژەی گەشتیاری و باخچەی ناوازە، چونکە هەم شاخمان هەیە هەم دۆڵ، یەکێکی تر لە زەرەرەکانی ئەم پرۆژانە هێنانی ستافی بیانییە بۆ تەواوکردنیان، رەنگە لە ١٠ ستافی جیاجیادا کە دێن بۆ کارکردن لەو بینایانەدا یەک ستافی کوردی تێدابێت بە سوتفە، کەواتە سوودی کاریشیان نییە بۆ ئابووریی ناوخۆ و سوودی گشتیان نییە لە تایبەت زیاتر، داواکارم لە لایەنی بەرپرس خەمێک لە ژینگەی چەند ساڵی داهاتوو بخوات و مۆڵەتی پرۆژەکان چیتر رابگرن، یاخود بیکەن بە پڕۆژەی گشتی و کارگە و گەشتیاری.
خ.غ