پرژە زاهیر جەلال
کێ بە جنێو گەورە دەبێت؟
بێگومان دنیای تەکنەلۆژیا هەمیشە لە پێشکەوتندایە، بەڵام ئەفسوس بەشێکی زۆری خەڵکی لەم دنیا رۆشنەدا بەردەوام لە دواکەوتندان، بۆ تاریککردنی ژیانی ئەوانی دیکە، وەک ئاو روونە کە تەکنەلۆژیا خزمەتێکی زۆری بە ژیانی مرۆڤایەتی کردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا بووەتە چەکی دەستی کەسانی ترسنۆک، ئەوانەی لە دنیای راستیدا بوێری رووبەڕووبوونەوەیان نییە، لەم دنیایەدا هەموو شتێک ئاسان کراوە بۆ مەبەستەکانیان، وەک دروستکردنی ئەکاونتی ساختە بە ناو و وێنەی کەسانیتر، لەم دواییانەدا پێشکەوتنێکی نوێ و مەترسیدارتر زیادکرا بۆ Facebook App بەتایبەت بۆ گرووپەکان، ئەویش پۆستکردن و کۆمێنت کردنە بە ناوی شاراوەوە، واتا (Anonymouse member) رێگەکە کورت و ئاسان کراوەتەوە، هەرچی بنووسرێ و بڵاوببێتەوە ناوی کەسەکە پارێزراوە، ئەم سیستمە بەچەندین شێواز خۆراک وەردەگرێت، لێرەدا باسی یەکێک لە شێوازەکان دەکەین، کەواتە کێن ئەو کەسانەی بە جنێو گەورە دەبن؟
ئەوانەی لە هەموو شتێک زیاتر بە جنێو دڵخۆش و گەورە دەبن بەشێکی زۆری خاوەن پەیجەکانن، ئەوان بازرگانی به گیان و دەروونی هەموو کەسێکەوە دەکەن، هەر لە کەسێکی ئاساییەوە تا بازرگانێک، منداڵێک، ئایینییەک، هونەرمەندێک، سیاسەتمەدارێک و دەسەڵاتدارێکیش...هتد تەنیا لەپێناو چالاکبوونی پەیجەکەیان و زۆر بوونی بینەرەکانیان بە شەڕە جنێو، گرنگ نییە بۆ خاوەن پەیج و خاوەن کۆمێنتی نەشیاو کەسانی قوربانی کێن و چین، یان خۆیان و خێزانەکانیان به چ هەستێک و بارودۆخێکی دەروونی و کۆمەڵایەتیدا تێپەڕدەبن، چونکە خودی ئەم سیستمە لەسەر گیانی قوربانی دەژی، تەنیا ئەوەی گرنگی پێدەدرێت دوو خاڵە:
یەکەم: خاوەن Page دەزانێت خەڵکی کوێیان دێشێت، هەڵدەستێت بە مۆنتاژکردنی ڤیدیۆیەک پڕ بە دڵ و دەروونی تاریکی خەڵک تا پۆستەکەی زیاتر جنێوی بۆ بچێت ئەم زیاتر پێدەکەنێت، چونکە ئەکتیڤی فڕیوە.
دووەەم: کۆمێنتەکان بەتاڵبوونەوەی رقێکی بێ بنەمان لە رێگەی وشەی نەشیاو و نزای خراپەوە بەبێ ئەوەی خەڵکی راستی بزانن یان کەسی قوربانی بناسن و مەبەستی شاراوە بزانن.
ئەوەی جێی تێڕامانە ئەم سیستمە هەرەمی کاردەکات، واتا کەسانی خاوەن کۆمێنت بێ ئاگان لەوەی ئەوانیش بەجۆرێک لە جۆرەکان قوربانین و پلیکانەن، بۆ گەورەبوونی کەسانی نادیار و سیستم و کۆمپانیا، درەنگ یان زوو هەر کەسێک لەم رێگەیەوە یان لە رێگەی قسەکردن بۆ مایکێکەوە دەبێتە قوربانی، گەر باسی رێگەکانی چارەسەر بکەین، زۆر کەم و کورتن، چونکە خۆپاراستن لە تەکنەلۆژیا سات دوای سات سەختتر و ئەستەمتر دەبێت بۆ تەواوی وڵاتان، چونکە مەترسییەکانی هەمیشە لە زیادبووندان، بەتایبەت لە دۆخێکدا کە منداڵانیش چینێکی گەورە و سەرەکی ئەم دنیایە پێکدەهێنن، تەنیا دەتوانین وەک چارەسەر بەکارهێنانی تۆڕەکان سنووردار بکەین، ئەو کەس و پەیجانە Report بکەین کە لەسەر ژیانی خەڵکی پارە پەیدا دەکەن، زۆر ئاگاداری منداڵەکان بین، لەکاتی بوون بە قوربانیدا رێگەی یاسایی بگرینەبەر، ئامۆژگاری گەورە و بچووکی خێزانەکانمان بکەین ئەو پەیجانە بە لایک و کۆمێنت گەورە نەکەن و پێویستە یاسا زۆر توندتر کار بکات بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردە بێزراوانەی هەمیشە روودەدەن.
خ.غ