ئابووری

نرخی زێڕ دابەزیوە و ئێستا كاتی كڕینیەتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ دابەزیوە و ئێستا كاتی كڕینیەتی


مەودا میدیا-
دوای گەشتنی بە بەرزترین ئاستی لە مێژوودا هەفتەی رابردوو جارێكیتر زێڕ دابەزینێكی خێرای كرد و شارەزایانیش پێیان وایە ئێستا كاتی كڕینیەتی. 

سالار محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەو دابەزینەی ئێستای زێڕ كاتییە و جارێكیتر دەگەڕێتەوە ئەو ئاستە مێژووییەی كە هەفتەی رابردوو تۆماری كرد و دواتریش زیاتر بەرز دەبێتەوە". 

وتیشی"بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت مامەڵەی كڕینی دوورمەودای زێڕ بكەن ئێستا كاتێكی گونجاوە و دەتوانن لە ئاستەكانی 3,300 دۆلار دەست بە مامەڵەی كڕین بكەن". 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"نرخی زێڕ وەك چۆن لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، لە داهاتووشدا بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و ئاستەمە جارێكیتر بگەڕێتەوە نرخەكانی پێشووتری و بە جێگیری بمێنێتەوە". 

هەفتەی رابردوو نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتە 3,499 دۆلار كە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە مێژوودا، بەڵام هەر هەمان هەفتە ئەو نرخە زیاتر لە 200 دۆلار دابەزی و هاتەخوارەوە بۆ نزیكەی 3,260 دۆلار و پێش داخستنی بازاڕەكانیش بە 3,319 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan