کوردستانی
سەركردەیەكی گەورەی كورد تووشی شێرپەنجە بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی دەم پارتی ئەحمەد تورك، سەرۆكی گەورە شارەوانی ماردین، لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەردەوامە و لە ئێستاشدا قۆناغی وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی بەسەركەوتوویی تەواو كردووە.
لە راگەیەنراوەكەی دەم پارتیدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ئێستا ئەحمەد تورك لە ماوەی وەرگرتنی چارەسەری تیشكدایە و دۆخی تەندروستی تا رادەیەكی باش جێگیرە و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا دەگەڕێتەوە بۆ نێو كاری سیاسی.
رۆژی 21ی ئەم مانگە، ئەحمەد تورك بە هۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەیەكی ئەنقەرە كرا و دواتر ئەوە ئاشكرا كرا كە تووشی شێرپەنجەی وەرەمی سییەكان بووە، هەرچەندە پێشتر خانەوەدەكەی بە نەخۆشییەكیان زانیوە و ماوەی سێ مانگە چارەسەریی كیمیاویی وەردەگرێت.
ئ پ
بیروڕا



