ئابووری
به خاوه‌ن موه‌لیده‌كان وتراوه بچنه ماڵه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له هه‌ر گه‌ڕه‌ك و كۆڵانێك پرۆژه‌ى رووناكى جێبه‌جێ بكرێت، به‌خاوه‌ن موه‌لیده‌كان ده‌وترێت بچنه ماڵه‌وه و قه‌ره‌بووش نییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، خاوه‌ن موه‌لیده‌كان كۆبوونه‌وه و له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا رایانگه‌یاند "له ناو شارى سلێمانى نزیكه‌ى 550 موه‌لیده هه‌یه و ده‌یان ساڵه كارده‌كه‌ن و كاره‌با ده‌ده‌نه هاوڵاتییان له‌نه‌بوونى كاره‌باى نیشتمانیی به هاوین و زستان".
باسیان له‌وه‌شكرد "له شارى سلێمانى، له سنورى 29 موه‌لیده، پرۆژه‌ى رووناكى جێبه‌جێ كراوه و له‌و ژماره‌یه 10 خاوه‌ن موه‌لیده چونه‌ته ماڵه‌وه و موه‌لیده‌كه‌یان كوژاوه‌ته‌وه و كار ناكات".
عوسمان سه‌باح، خاوه‌ن موه‌لیده له‌و باره‌وه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "خاوه‌ن موه‌لیده‌كان هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك ناكرێنه‌وه له‌به‌رانبه‌ر نه‌مان یان لابردنى موه‌لیده‌كه‌یان، هه‌ر له گه‌ڕه‌ك و كۆڵانێك پرۆژه‌ى رووناكى جێبه‌جێ بكرێت، خاوه‌ن موه‌لیده‌كه ده‌بێت موه‌لیده‌كه‌ى بكوژێنێته‌وه و بچێته ماڵه‌وه دا‌نیشێت".
ع
بیروڕا



