کوردستانی
گه‌شتكردن به‌م جۆره له نێوان هه‌رێم و ئێران راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، رایده‌گه‌یه‌نێت "بۆ ماوەی 15 رۆژ هاتن و چوون بە پاسی گەشتیاری و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت له حاجی ئۆمەران رادەگیرێت و هۆكاره‌كه‌شى بۆ هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌روازه‌كه‌دا هاتووه "ئاگاداری هەموو گەشتیاران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ئێران دەکەینەوە ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی هەرێمی کوردستان یان کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن، لەبەر هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن و گرتنەبەری رێکارەکان، هاتن و چوون بە پاسی گەشتیاری و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ماوەی 15 رۆژ رادەگیرێت".
ئه‌وه‌ش هاتووه "راگرتنه‌كه تاکۆتایی هاتنی پرۆسەی هاتوچۆی زیارەتکارانی ئێرانی به‌رده‌وام ده‌بێت".
پ ح ع