کوردستانی
ئهو كهسهى بەناوی سحرهوه فێڵی لەچەندین كەس كرد، دەستگیر كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئهو كهسهى بەناوی (شێخ هاروون)، به سحر و نوشتە و جادوو فێڵی لەچەندین كەس كردووە، له لایهن ئاسایشی سۆرانهوه دەستگیر كرا.
بەرێوەبەرایەتییهكانی ئاسایشی سۆران و رواندز، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژهیان بهوهكردووه "دوای هەبوونی زانیاری لەسەر كەسێكی فێلباز بەناوی (سحر و جادووی شێخ هاروون بەگرنتی) لە دەرەوەی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رواندز دێتە ئەو سنوورە، بە ناوی سحر و نوشتە و جادوو فێڵ لە خەڵكی دەكات، لەلایەن كارمەندانی سنووری بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی رواندز، دوای دانانی بەرنامەیەكی تۆكمە و چاودێریكردنی وورد، لە رێكەوتی 2024/8/1 توانییان كەسێك دەستگیر بكەن بەناوی (ن. ع.س) كە لە دەرەوەی سنووری قەزای رواندز هاتبوو بۆ فێڵكردن لە هاوڵاتییان".
ئهوهش هاتووه "تۆمەتبارەكە دانی بەوەدانا كە خۆی كردووە بە شێخ ئەكاونتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی سناپ چات و تیك تۆك بەناوی (شێخ هاروون) داناوە و ماوەی نزیكەی دوو ساڵە فێڵ لە خەڵك دەكات بە ناوی سحر و جادوو لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە و دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتان، فێڵی لە زۆر خەڵك لە شارە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان كردووە".
له راگهیهندراوهكهدا داوا لە هاولاتییان كراوە، خۆیان بپارێزن لەو ئەكاونت و سناپ چات و تیك تۆك-ەی بە ناوی نوشتە و سحر و جادوو كراوەتەوە.
پ ح ع