ئابووری

تا 2028 هەناردەی نەوتی رۆژانه‌ دەگاتە شەش ملیۆن به‌رمیل

مەودا میدیا - سلێمانی |


تا 2028 هەناردەی نەوتی رۆژانه‌  دەگاتە شەش ملیۆن به‌رمیل


بەپێی ئەو پلانەی كە وەزارەتی نەوتی عیراق دایناوە، تا ساڵی ٢٠٢٨ ئاستی بەرهەمێنانی نەوتی رۆژانە بۆ شەش ملیۆن بەرمیل بەرزبكەنەوە.

باسم محەمەد، بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند"وەزارەتەكەیان پلانی داناوە بۆئەوەی پشتیوانی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەكردنی بكات. 

وتیشی، پلانیان داناوە تا ساڵی ٢٠٢٨ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە بەرزبكەنەوە بۆ شەش ملیۆن بەرمیل بۆئەوەی بگاتە ئاستی خۆبژێوی لە سووتەمەنی غاز، بۆ وزە و پێداویستییە پیشەسازییەكان تا چیتر پێویستیان بە هاوردەكردنی لە دەرەوە نەمێنێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "توانیویانە بیری نەوتی ژمارە ٨٩ لێبدەن، كە بە بیری فرە قۆڵ ناسراوە و بەرهەمەكەشی دوو هێندەیە بە بەراورد بەو بیرە نەوتیانەی لەسەر شێوازی كۆن لێدراون". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan