کوردستانی

وەزارەتی شارەوانی نۆ رێنمایی بۆ کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی شارەوانی نۆ رێنمایی بۆ کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نۆ رێنمایی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت "رێگە نادرێت بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەری كاندیدانی حزب و كاندیدانی لایەنە سیاسییەكان لەسەر دیوار و شوورای فەرمانگەكانی حكومەت و شوێنە گشتییەكان.

له‌ راگەیەندراوێكى وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کە بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارى له‌ سه‌ره‌، بە نووسراوی ژمارە 949، رێنمایی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی نێدراوە، تێیدا هاتووە:

1- بەربەستە گشتییەكان بە بزمار و لەزگە و سیكۆتین هەڵبواسرێن.

2- رێگە نادرێت بە دانانی وێنە و پۆستەر لەسەر سەوزایی و دوورگەی ناوەندی و ناو پاركە گشتییەكان بە هەر جۆرە كەرەستەیەك.

3- رێگە نادرێت بە بەكارهێنانی قووم، لم، چیمەنتۆ و بلۆك بۆ راگرتنی تابلۆ و كەرەستەكانی تری بانگەشە.

4- رێگە نادرێت بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەرەكان لەسەر هێمای هاتوچۆ و تابلۆ رێنیشاندەرەكان یاخوود هەڵواسین لە شوێنی سووڕانەوەكانی ئۆتۆمبێل كە ببێتە هۆی دروستبوونی رووداوی هاتوچۆ.

5- رێگە نادرێت شوێنەوار و شوێنە كولتوورییەكان بۆ هیچ جۆرە بانگەشەیەك و هەڵواسینێك بە هیچ جۆرە مادەیەك بەكار بهێنرێت.

6- رێگە نادرێت بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەری كاندیدانی حزب و كاندیدانی لایەنە سیاسییەكان لەسەر دیوار و شوورای فەرمانگەكانی حكومەت و شوێنە گشتییەكان وەك: مزگەوت، نەخۆشخانە، زانكۆ، قوتابخانە…هتد.

7- هەر شارەوانییەك بەپێی تایبەتمەندیی دەڤەری خۆی، سەرباری ئەم خاڵانە، دەتوانێت رێكاری تایبەت بە خۆی بۆ بەرژەوەندیی موڵكی گشتی و پاراستنی پاكوخاوێنیی شار دەربكات.

8- لە دوای تەواوبوونی بانگەشە، هەر بەربژێرێك بەرپرسیارە لە لێكردنەوەی وێنە و تابلۆكان و پاككردنەوەی شوێنەكە.

9- ئەگەر بەربژێرێك پابەند نەبێت بە رێنماییەكان، ئەوە پۆستەر و بانگەشەكەی لەلایەن تیمەكانی شارەوانی لادەبرێت و كاردانەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان