عیراقی

له‌ سه‌ر دۆخى ئه‌م وڵاته‌ عیراق داوایه‌كى به‌په‌له‌ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سه‌ر دۆخى ئه‌م وڵاته‌ عیراق داوایه‌كى به‌په‌له‌ ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

عیراق له‌ باره‌ى ئه‌نجامدانى کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلاميی لە سه‌ر دۆخی لوبنان، پێشنیازێكى كردووه‌ و وەزیرى دەرەوەى عیراقیش ده‌ڵێت "داوایان كردووه‌ په‌له‌ بكرێت".

فواد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عیراق لە پلاتفۆڕمى ئێکس بڵاويكردووه‌ته‌وه‌ "لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزاریى کۆمکارى عەرەبى، پێشنیازێکى عیراقیان پێشکەشکردووە و داوایانکردووە، پەلە  بکرێت لە ئەنجامدانى کۆبوونەوەى لوتکەى عەرەبى و ئیسلاميى، بۆ ئەوەى تواناکان یەکبخرێن، بۆ وەستانەوە لە دژى هێرشە دوژمنکارانەکانى ئیسرائیل لە لوبنان".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "جەختمان لە گرنگى کارى پێکەوەیی بۆ پارێزگاری لە گەلى لوبنان و مافە یاساییەکانیان بەپێى یاسا نێودەوڵەتییەکان کردەوە".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "هەروەک جەخت لە هاودەنگى عەرەبى و ئیسلاميى دەکەینەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan