کوردستانی
كهشوههواى ئهم دوو رۆژه چۆن دهبێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
کەشناسیی ههرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و بهپێى پێشبینییهكانیش ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ بە (1-2) پلە بەرزدەبێتەوە".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی حكومهتى ههرێمى كوردستان رایگهیاندووه "ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ بە (1-2) پلە بەرزدەبێتەوە و هەندێ ناوچەش پلەیەک دادەبەزێت".
راشیگهیاندووه "هاوكات خێرایی با لەناوچەكانی سلێمانی و كەركوك و گەرمیان دەگاتە 10-20 كم لە كاتژمێرێكدا".
كهشناسی، ئاماژهى بهوهشكردووه "سبەی سێشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و لە کاتەکانی شەودا لەناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری نمەباران هەیە کە هەندێ کات دەگۆرێت بۆ تاوەباران و برووسکە، بە شێوەی پچڕپچڕ بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت".
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 34
سلێمانی: 32
دهۆك: 36
كەركوك: 38
هەڵەبجە: 35
زاخۆ: 34
حاجی ئۆمەران: 19
سۆران: 31
گەرمیان: 39
پ ح ع
بیروڕا



